گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فەرمانێک لە مستەفا کازمییەوە بۆ سەرجەم هێزە چەکدارەکان

2022.08.01 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێک لە مستەفا کازمییەوە بۆ سەرجەم هێزە چەکدارەکان

ناس کورد- 

مستەفا کازمی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانێکی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کرد و داوا دەکات، بەهیچ شێوەیەک چەک لە دژی خۆپیشاندەران بەکارنەهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جگە لە خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدری، بڕیارە ئەمڕۆ لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگیش لە بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، ئەوەش مەترسیی دروستبوونی پشێویی ئەمنی لێکەوتووەتەوە.

 

لەوبارەیەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فەرمانێکدا کە ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکانی کردووە، دەڵێت، "بەکارهێنانی چەک و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران قەدەغەیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە هێزە ئەمنییەکان فەرماندە و ئەندامەکانیان ئاگادار بکەنەوە کە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندانەکان بپارێزن بەبێ بەکارهێنانی چەک و توندوتیژی." 

 

مستەفا کازمی داواشی کردووە، هێزە ئەمنییەکان خاڵی پشکنین دابنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت."

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت، "پێویستە دان بەخۆتاندا بگرن و ئارام بن و مامەڵەیەکی پیشەییانە و مرۆڤدۆستانە بکەن." 

me_ga.php?id=39569