ناس کورد-
مستەفا کازمی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانێکی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کرد و داوا دەکات، بەهیچ شێوەیەک چەک لە دژی خۆپیشاندەران بەکارنەهێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جگە لە خۆپیشدانی لایەنگرانی سەدری، بڕیارە ئەمڕۆ لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی دژە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و ئەوەش مەترسی پەشێویی ئەمنیی لە بەغدا دروست کردووە.
لەوبارەیەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فەرمانێکدا کە ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکانی کردووە، دەڵێت، "بەکارهێنانی چەک و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران قەدەغەیە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە هێزە ئەمنییەکان فەرماندە و ئەندامەکانیان ئاگادار بکەنەوە کە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندانەکان بپارێزن بەبێ بەکارهێنانی چەک و توندوتیژی."
مستەفا کازمی داواشی کردووە، هێزە ئەمنییەکان خاڵی پشکنین دابنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت."
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت، "پێویستە دان بەخۆتاندا بگرن و ئارام بن و مامەڵەیەکی پیشەییانە و مرۆڤدۆستانە بکەن."