گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بۆ یەکەمجار پارتی لە دژی سەدر وەستایەوە

2022.08.01 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمجار پارتی لە دژی سەدر وەستایەوە

ناس کورد- 

لەدوای داواکاردنی موقتەدا سەدر بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسیی عێراق، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە دژی دەوەستێتەوە و دەڵێت، سیستمی سیاسیی ئێستا و دەستور ته‌نها به‌ میکانیزمی دەستوریی تەوافوقی دەگۆڕدرێت، نه‌ك بۆچوونی کەسیی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار زێبارى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى له‌ تویتێكدا (دووشەممە 1-8-2022) ڕایگەیاند، "سیستمی سیاسیی ئێستا و دەستور تەنها به‌ میکانیزمی دەستوریی تەوافوقی دەگۆڕدرێت نه‌ك بۆچوونی کەسیی." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، بەتایبەتی کە ده‌ستور زیاتر لە 60%ی عێراقییەکان لە ساڵی 2005دا دەنگیان لەسەرداوە و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە پشتیوانی دەکرێت".

 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر (یەکشەممە 31-7-2022) لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "خۆپیشاندانەکان ده‌رفه‌تێكی مه‌زنه‌ بۆ گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له‌ سیسته‌می سیاسی و ده‌ستور و هه‌ڵبژاردن."

 

No description available.