ناس کورد-
چوارچێوەی هەماهەنگی وەڵامی موقتەدا سەدری دایەوە کە داوای شۆڕشی لە خۆپیشاندەران کردووە و هۆشداری دەدات لەوەی کە ڕێگە بە "کودەتا دژی شەرعیەت" نادات و دەشڵێت، ئهوه بابهتێكی مهترسیداره كه ئهو شۆڕشه خوێناویانه دەهێنێتەوە یاد لە ڕابردوودا توشی عێراق هاتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی (یەکشەممە 31-7-2022) لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە ڕایگەیاند، " بە ههستکردن به بهرپرسیارێتیی نیشتمانی و گرنگی ئهو ساته مێژووییهی که عێراق پێیدا تێدهپهڕێت، چوارچێوهی ههماههنگی جەخت دەکاتەوە لە گفتوگۆ و دیالۆگ لەنێوان سەرجەم هێزە سیاسییەکان و بەتایبەت برایانی ڕەتی سەدر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لبهداخهوه پهرهسهندنی بهردهوام و پێشهاتی خراپ دهبینین لە ڕووداوەکان کە گەیشتووەتە ئاستی داوای کودەتا لە دژی خەڵک و دەوڵەت و دامەزراوەکانی و پرۆسەی سیاسی و دەستوور و هەڵبژاردنەکان کە ئەوە بانگەوازێکە بۆ ڕووخاندنی شەرعیەتی دەستووری."
چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیشیکردووەتەوە،، "ئهوه بابهتێكی مهترسیداره كه ئهو شۆڕشه خوێناویانه دههێننهوه یاد کە لە ڕابردوودا توشی عێراق بوون، لەکاتێکدا گەلی عێراق ملیۆنان شەهید و زیندانی و ئاوارەی داوە بۆ ڕووخاندنی دیکتاتۆری و دروستکردنی سیستمێکی دیموکراسی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " گەلی ڕەسەنی عێراق و و هێزە زیندووەکانی ڕێگە نادەن بەوشێوەیە لەلایەن جەماوەری یەک لایەنی سیاسییەوە مامەڵە لەگەڵ دەستور و دامەزراوەکان بکرێت و ئێمەش بەهەموو شێوەیەک بەرگری لێدەکەین."