ناس کورد-
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و خۆپێشاندانەکانی بەغدا ڕایگەیاند، ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لە سیستمی سیاسی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەدر لە تویتێکدا پەیامێکی لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و (یەکشەممە 31-7-2022) ڕایگەیاند، "وەك قۆناغی یەكەم خۆپیشاندەران ناوچەی سەوزیان ئازاد كردووە کە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئازادکردنی سەرجەم نیشتیمان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە هێزە چەكدارەكان و هۆزەكان و گەلی عیراق دەکەم شۆڕشی چاکسازی سەربخەن و نیشتمان ئازاد بكەن."
لە پەیامەکەیدا سەدر دەشڵێت، " ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لە سیستمی سیاسی و دەستور و هەڵبژاردن کە ئەوەش لە بەرژەوەندی نیشتیمانە."