گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’حکومەتی هەرێم بڕیار لەسەر پێدانی مووچە بە هەزاران کەس دەدات’’

2022.07.31 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
’’حکومەتی هەرێم بڕیار لەسەر پێدانی مووچە بە هەزاران کەس دەدات’’

 

ناس کورد- 

وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، ١٤ هەزار ناوی نوێ لە لیستی خاوەن پێداویستی تایبەت تۆمارکراون و دوای دیاریکردنی ڕێژەی کەمئەندامییەکەیان ناوەکانیان دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی بخرێنە جێگای ئەوانەی لە پرۆسەی چاکسازیدا ناویان لە لیستی کەمئەندامان نەماوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 



وەزارەتمان لەچوارچێوەی هەنگاوەکانی چاکسازی کەخودی جەنابی وەزیر سەرپەرشتی قۆناغەکانی چاکسازی دەکات بەردەوامە لەباشکردنی ژیانی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان بەوڕێگە شایستەی کەبۆیان دابین دەکرێت.

 

 لەبارەی ئەو ١٤ هەزار ناوەی خاوەن پێداویستی تایبەتن کە وەک لیستێکی نوێ تۆمارمانکردون بە دوو قۆناغی گرنگدا ماوە تێپەڕببن 

 

یەکەم / پشکنینی پزیشکیان بۆ ئەنجام دەدەین بۆئەوەی ڕێژەی کەمئەندامیەکەی دیاری بکرێت. 

 

دووەم / ئەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی بخرێنە جێگای ئەوانەی لە پرۆسەی چاکسزایدا ناویان لە لیستی کەمئەندامان نەماوە

 

ووتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی 

٢٠٢٢/٧/٣١