گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی وادەیەکی نوێی بۆ دابەشکردنی مووچەی ئاشکرا کرد

2022.07.31 - 16:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی لیژنەی دارایی وادەیەکی نوێی بۆ دابەشکردنی مووچەی ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پارەی مووچەی مانگی حەوت ئامادەیە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، دەشڵێت، پارەکەی بەغدا نەیەت، گرفت بۆ مووچەخۆرانی سلێمانی دروستدەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان (یەکشەممە 31-7-2022) بە ڕووداوی وت، " بەشی زۆری پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز ئامادەیە؛ لە هەفتەی داهاتووەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز دەستپێبکات".

 

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر 200 ملیارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردرێت، ئەوە بۆ مووچەی مانگی تەممووزیش کێشە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت.