گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتى پەروەردە رونکردنەوە لەسەر فرۆشتنى پرسیارى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12 دەدات

2022.07.31 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى پەروەردە رونکردنەوە لەسەر فرۆشتنى پرسیارى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12 دەدات

ناس کورد-

 لیژنەی باڵای ئەزمونەکانى وەزارەتى پەروەردە رایگەیاند، حاڵەتى بەکارهێنانی نامەی مۆبایل بۆ گزیکردن لە تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12 هەبووە بەهۆی کەمتەرخەمی لە پشکنین، بەڵام کۆنترۆڵکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لیژنەکە لە رونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى ئەو کەسانە بە گزیی بۆیان هەژمارکراوە، "لایەنە ئەمنییەکان کە ژمارەی ئەو سیمکارتانەمان داونەتێ وردەکاریی و تەنانەت فۆرمی ژمارەکەشیان بۆ ناردوینەتەوە و ئاسایش کاری پێویستی لەسەر کردوە و دۆسیەکەیان ڕەوانەی پۆلیس و پاشان دادگاش کردووە".


دقى رونکردنەوەکە:


ڕوونکردنەوەیەک لە لیژنەی باڵای ئەزمونەکانەوە :


وەک پێشتر ئێمە رامانگەیاندبوو کە (١١١) حاڵەتی هەوڵی گزیکردن لەکاتی تاقیکردنەوەکان تۆمارکراوە کە رێکاری پێویستیان بەرامبەر گیراوەتە بەر ، هاووڵاتییەک دوێنێ شەو هەندێک قسەی کردوە لەسەر بابەتی گزیکردن ، ئێمە وەک لیژنەی باڵا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیشدا ئاماژەمان پێدا کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بابەتی فرۆشتنی بلوتوث هەیە و قوتابیانی پێ فریو دەدرێت ، وەک خۆشی روونکردنەوەی داوە ئەوەی کە باسی دەکات لە چوارچێوەی ئەو (١١١) حاڵەتەیە کە ئێمە کۆنترۆڵمان کردوە .


وەزارەت هەماهەنگی هەبووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەسەرکەوتووی توانیویەتی کۆنترۆڵی ئەو بابەتە بکات . لەسەر بەکارهێنانی نامەی مۆبایل بۆ گزیکردن کە لەسەرەتادا بەهۆی کەمتەرخەمی لە پشکنین لەچەند هۆڵێکی دیاریکراوی تاقیکردنەوە مۆبایل براوەتە ژوورەوە ، ئەوەی ناوبراو ئاماژەی پێدەدات لەلایەن وەزارەت بەهەماهەنگی هێزەکانی ئاسایش کۆنترۆڵ کراوە و بەکارهێنەرانیشی کە ژمارەیان زۆر کەم بووە و لەناو تاقیکردنەوە ئەو کارەیان کردوە بەمەبەستی سوودی شەخسی خۆیان ، ئەنجامەکەیان بە گزیی بۆ هەژمارکراوە، لایەنە ئەمنییەکان کە ژمارەی ئەو سیمکارتانەمان داونەتێ وردەکاریی و تەنانەت فۆرمی ژمارەکەشیان بۆ ناردوینەتەوە و ئاسایش کاری پێویستی لەسەر کردوە و دۆسیەکەیان ڕەوانەی پۆلیس و پاشان دادگاش کردووە ، تیمی تایبەتی لە لایەن بەرێزان لە ئاسایش هەبووە ، بەناوکردن و نەکردنی سیمکارتەکە رێگر نەبوە کە کاری پێویست ئەنجامبدرێت ( ئەم وردەکارییەک ئێمە نامانەوێت باسی بکەین ) و بەکەمتر لە دوو کاتژمێر دەستگیرکران و پاش لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پۆلیس و پاشان دادگا کراون . لیژنەی باڵا بەووردی هەموو رێکارەکانی گرتۆتەبەر بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بۆ ئەوەی دادپەروەری جێبەجێ بێت و بەکارهێنەرە نایاساییەکان رووبەرووی دادگا بکرێنەوە کە روبەرووش کراونەتەوە ، تەنانەت ئەگەر لە هۆڵێکیش کەمتەرخەمی کرابێت و (دوایی تاقیکردنەوەش) وێنەی پرسیارێک گیرابێت سزای کارگێریی هەموو بەرێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێرانەشمان داوە کە کەمتەرخەم بوون .


پاکی و باش بەڕێوەچونی پرۆسەکە جێگەی خۆشحالی ئەزموندەران و خانەوادەکانیان بووە تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ نموونەیی باشی بوون لەچاو هەموو تاقیکردنەوەکانی دیکە، قسەکردنی نابەرپرسانە رەتدەکەینەوە کە کاریگەریی لەسەر دەروونی قوتابیان و خوێندکاران هەبێت .


هەوڵی گزیکردن لەناو یان لە کاتی تاقیکردنەوە هەیە بەڵام گرنگ کۆنترۆڵکردنی هەوڵی گزییەکەیە بۆ بەدیهێنای دادپەروەری و ئەمەش بەڵگەکانە بەوەی کە ئەو کەسەش ئاماژەی پێداوە کە خۆشی دەڵێت ئەوەی من باسی دەکەم لە چوارچێوەی ئەو حاڵەتەیە کە وەزارەت کۆنترۆڵی کردوە ، بەڵام ئێمە ئەم رێکارە وردانەی کە کردومانە بەئەرکمان زانیوە و منەتمان لەسەر کەس نەکردوە تا باسی هەموو هەوڵەکان و وردەکارییەکان بکەین .


لیژنەی باڵای ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردە

۳۱ی۷ی۲۰۲۲

 

 
May be an image of 2 people
 
No photo description available.No photo description available.May be an image of textMay be an image of text