گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا بۆ یەکەمجار ڕێکارێکى سەربازى لەسنورى تورکیا گرتەبەر

2022.07.31 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا بۆ یەکەمجار ڕێکارێکى سەربازى لەسنورى تورکیا گرتەبەر

ناس کورد-

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ئامادەکردنی پلانی تایبەتی بۆ پاراستنى ئاسایشی سنوورەکان لەگەڵ تورکیا ئاشکرا کرد و دەڵێت بۆ یەکەمجار ئاڵاى عێراق لەسەر سنورەکان هەڵکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لەگەڵ فەرماندەی پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە سەردانی سنوورەکانیان کردووە، بۆ چاودێریکردنی بۆشاییەکانی هێڵی جیاکردنەوەی سنور لەگەڵ تورکیا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "پلانی پێویست ئاماده كراوه، وەک فەرماندەیی گشتی هێزه چه كدارەكان، مستەفا كازمی ئاماژەی پێداوه، بەمەبەستى تەواوكردنی رێكارەکان، بۆ داخستنی کەلێنەکان و ڕێگریکردن لە هەر دزەکردنێک، هەروەها پاراستنی ئاسایشى سنوورەکان”.

 

خەفاجى جەختیکردەوە، ئەمە یەکەمجارە ئاڵای عێراق لەسەر سنووری عێراق لەگەڵ تورکیا هەڵبکرێت.