گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پۆلیسى سلێمانى: دوو کەس کە دزیان لە مزگەوت کردبوو دەستگیرکران

2022.07.31 - 13:45
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى سلێمانى: دوو کەس کە دزیان لە مزگەوت کردبوو دەستگیرکران

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند، كە دزیان  لە مزگەوتێکی سنوری مێرگەپان کردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو دوو کەسە مۆلیدەى مزگەوتێکیان لە نوری مێرگەپان دزیوە و  دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سورداش دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دزیان  لە مزگەوتێکی سنوری مێرگەپان کردبوو.

 

دوای ئەوەی سكاڵاتۆماركرا كە مۆلیدەی مزگەوتێك لە مێرگەپان دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سورداشەوە بە هاوكاری ئاسایشی سورداش  تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن، دەستیش گیرا بەسەر ئەومۆلیدەیەدا كە تۆمەتباران دزیبویان .

 

لەئێستادا تۆمەتباران (ب ،ح ، ع لەدایكبووی 1991 ، ع ، ك، م  لەدایكبووی 1979 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

 

May be an image of 1 person, standing and indoorMay be an image of 1 person, standing and indoorMay be an image of outdoors