ناس کورد-
گەنجێک لە سۆران بەتۆمەتى بڵاوکردنەوەى گرتەى ڤیدیۆیی کچێک و هەوڵدان بۆ وەرگرتنى پارە لەبەرانبەر سڕینەوەى دەستگیرکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (31-7-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو گەنجە کە تەمەنى 22 ساڵە، هەڵسابوو بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆی کچێک لە تیک تۆک و لەبەرامبەر سڕینەوەى داوای 600 دۆلاری دەکرد.
دەقى راگەیەنراوەکە:
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:20 شەو هاوڵاتیەک بەناوی (م ح ڕ) کە دانیشتووی شاری هەولێرە لە بەشی پۆلیسی ناوشاری سۆران لای ئەفسەری ئێشکگری رائد جەوهەر صدیق کجیل سکالای تۆمار کرد لە دژی کەسێک بەناوی ( م ت )کە دانیشتووی شاری سۆران ە لە دایک بووی 2000 بە ووتەی سکالاکار ناوبراو هەڵسابوو بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆی کچی ناوبراو لە تۆڕی کومەڵایەتی تیک تۆک کەوا تۆمەتبار لەبەرامبەر ڕەشکردنەوەی ڤیدیۆکان داوای 600 شەش سەد دۆلاری ئەمەریکی لە سکاڵاکار کردبوو دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێز دادوەری ئیشکگری سۆران تۆمەتبار بە پلانێکی تۆکمە بەسەر پەرشتی ڕاستەوخۆی ئەفسەری ئێشکگری و مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی ناوشاری سۆران تۆمەتبار لەکاتی وەرگرتنی بڕی پارەکە کە داوای کردبوو دەستگیرکرا بەپێی مادەی 2 لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن …
بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ..