گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستى خۆى لەسەر رووداوەکانى ناوچەى سەوز دەربڕى 

2022.07.31 - 09:22
App store icon Play store icon Play store icon
نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستى خۆى لەسەر رووداوەکانى ناوچەى سەوز دەربڕى 

ناس کورد-

 

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڵوێستى خۆى لەسەر رووداوەکانى ناوچەى سەوزى بەغدا دەربڕى و رایگەیاند، بە "نیگەرانییە"ەوە بەدواداچوون بۆ خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی عێراق دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە بەیاننامەیەکدا وتى "رێزگرتن لە ئازادی رادەربڕین و کۆبوونەوەی ئاشتیانە یەکێکە لەو مافە سەرەتاییانەی کە پێویستە لە هەموو کاتێکدا رێزیان لێبگیرێت".

 

داواشى لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی زیاتر و دەستەبەرکردنی پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و دامەزراوەکانی دەوڵەت.

 

سکرتێری گشتی هەروەها داوای لە هەموو لایەنەکان کرد بەسەر ناکۆکیەکانیاندا زاڵ بن و حکومەتێکی نیشتمانی کاریگەر پێکبهێنن - لەڕێگەی گفتوگۆی ئاشتیانە و گشتگیرەوە - کە توانای جێبەجێکردنی داواکارییە درێژخایەنەکانی چاکسازی هەبێت، بەبێ دواکەوتنی زیاتر.