گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەمەریکا لەسەر ڕووداوەکانی ئەمڕۆی بەغدا هاتەدەنگ

2022.07.30 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا لەسەر ڕووداوەکانی ئەمڕۆی بەغدا هاتەدەنگ

ناس کورد- 

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی بەغدا هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی ئاڵۆزییەکان دەکەن، داواش لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و لە توندوتیژی دووربکەونەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا (شەممە 30-7-2022) ڕایگەیاند، "مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە و ئازادیی ڕادەربڕین هەڵقوڵاوی دەستووری عێراقە، بەڵام پێویستە خۆپێشاندانەکان بە ئاشتییانە بەڕێوەبچن و هەروەها لایەنە سیاسییەکانیش بەشێوەیەکی ئاشتییانە ناکۆکییەکانیان چارەسەربکەن." 

 

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا نیگەرانی خۆی لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی تووندوتیژییەکان دەربڕیوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تائێستا نزیکەی 125 کەس لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی بەغدا برینداربوون.