گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە بژاردەکە چییە

بەرهەم ساڵح پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: یەک بژاردە هەیە

2022.07.30 - 20:29
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: یەک بژاردە هەیە

ناس کورد- 

 

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، پێویستە به‌زوترین كات گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی راستگۆیانه‌ی جددی ده‌ستپێبكات، دەشڵێت، "ئەوە تاکە بژاردەیە و هیچ بژاردەیەکی دیکەمان لە بەردەمدا نییە،"

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ په‌یامەکەیدا (شەممە 30-7-2022) ڕایگەیاند، "به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی له‌مڕۆدا یه‌خه‌ی وڵاته‌كه‌مانی گرتووه‌، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مومانه‌ پابه‌ندبین به‌ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ و زاڵكردنی زمانی ئه‌قڵ و دیالۆگ و گفتوگۆ، هه‌روه‌ها پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات بخه‌ینه‌ سه‌روی هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیكه‌وه‌، پێویسته‌ هه‌مو رۆڵه‌كانی عێراق به‌ هێز و بازوی خۆیان پێكه‌وه‌ نیشتمان بپارێزن و له‌ جاران زیاتر یه‌كرێز و یه‌كده‌نگبین و نه‌هێڵین ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كان په‌رته‌وازه‌مان بكه‌ن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌ پێناو هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ئێستا و ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی و به‌ په‌رۆشیمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و هاونیشتمانیان، به‌ پێویستی ده‌زانین به‌زوترین كات گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی راستگۆیانه‌ی جددی ده‌ستپێبكه‌ین، تاوه‌كو ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ وڵاته‌كه‌ماندا به‌رقه‌رار بێت و عێراقییه‌كانیش له‌وه‌ دڵنیا بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌هه‌ر نرخێك بێت ئاشتی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌پارێزین و ده‌ستبه‌رداری نابین، به‌ر به‌وانه‌ش ده‌گرین كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ سودوه‌رگرتن له‌ ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كان خافڵگیرانه‌ په‌لاماری وڵاته‌كه‌مان بده‌ن و گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان به‌ كێشه‌ی لابه‌لاوه‌ سه‌رقاڵ بكه‌ن".

 

سەرۆک کۆماری عێراق جەختیشیکردووەتەوە، " پێویستی زۆرمان به‌ سازان و گفتوگۆی جددی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌ ناكۆكه‌كان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی رابردوو، تاوه‌كو وڵاته‌كه‌مان ببه‌ینه‌ كه‌ناری ئارام، دۆخی ئێستای وڵات و داواكارییه‌ ره‌واكانی جه‌ماوه‌ر كه‌ ده‌مێكه‌ سه‌بر و ئارامی گرتووه‌، هه‌مومان ده‌خاته‌ ژێرباری ئه‌ركێكی قورسه‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ كاری ماندونه‌ناسانه‌ی جددی و لێبڕاو هه‌یه‌ بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ و كه‌موكورتییه‌كانی رابردوو، هه‌روه‌ها كۆتاییهێنان به‌ نادادی و سته‌مكاری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تێكی توانادار كه‌ بتوانێت خزمه‌ت به‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتییه‌كانی بكات و بیانپارێزێت، جگه‌ له‌م بژارده‌یه‌ش، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان له‌ به‌رده‌مدا نییه‌".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "عێراقییه‌كان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن خزمه‌تی زیاتریان بكه‌ین، ئه‌وان شایسته‌ی ژیانێكی شكۆدارانه‌ی باشترن كه‌ بتوانن به‌ ئازادی بژین."