ناس کورد-
نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەغدا په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ڕه‌وتی سه‌در كرد و ڕایگه‌یاند، پێویسته له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق ده‌ست به گفتوگۆ بكرێت و ڕێگه نەدەن عێراق له‌وه زیاتر به‌ره‌و ناسه‌قامگیری هه‌نگاو بنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە پەیامەکەیدا نوری مالیکی (شەممە 30-7-2022) ڕایگەیاند، " لێكه‌وته‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ و دووباره‌بوونه‌وه‌ی كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌شێكی پڕ له ترس و تۆقاندن و هانیدام په‌یامێكی دڵسۆزانه ئاراسته‌ی برایانم له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌وتی سه‌در بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسیارانه بگرنه‌به‌ر و دور له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان دەست بە گفتوگۆ بکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " هاووڵاتیان له ژێر فشاری قه‌یرانه‌كاندان و لێكه‌وته‌كان مه‌ترسیدارن، چونكه ئاسایش و داهاتوو و ده‌رفه‌تی ژیانی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یان له بار ده‌بات، بۆیه به‌رپرسیارێتیی نیشتمانی و شه‌رعیمان لە ئەستۆیە کە هه‌موو لایه‌كمان رێگه‌ی گفتوگۆ بگرینه‌به‌ر و له پێناو ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان، رێڕه‌وه‌كه راستبكه‌ینه‌وه."
ڕاشیگەیاندووە، " با پشت به خودا بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان رایبگه‌یه‌نین كه ئێمه ده‌ست به كاری جددی ده‌كه‌ین بۆ گفتوگۆ و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له مه‌ترسییه‌كانی داخزانی زیاتر بپارێزین، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر چه‌ك ببێته جێگره‌وه‌ی له‌یه‌كتێگه‌یشتن."