ناس کورد-
سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان لە چوارچێوەی مافە یاسایی و کارگێڕییەکانی خۆیان دەست پێدەکرێتەوە، دەشڵێت، " دەمانەوێت بە شێوازێک بێت، فەرمانبەری شایستە و ناشایستە لێک جیابکرێتەوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە (شەممە 3-7-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، "ئەنجوومەنی ڕاژە دەیەوێت بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی یاسایی و ئیداریی خۆی، ئێمە کۆمەڵێک توێژینەوە دەکەین و بە ڕاپۆرتێک دیاریی دەکەین کە چۆن پلەبەرزکردنەوە بکرێتەوە".
زیاتر بخوێنەرەوە: دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەستپێدەکات
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای چەند ڕێکارێک، فەرمانبەری ڕاستەقینە پێویستە مەرتەبە و پلەبەرزکردنەوەی خۆی پێ بدرێتەوە، هەموو فەرمانبەرێکی ڕاستەقینە شایستەی خۆی وەردەگرێت، بەتایبەت ئەو مافەی کە چەند ساڵێکە لە پلەبەرزکردنەوە پێی نەدراوە، بۆی دەگەڕێتەوە".
سیراج بارزانی فەرمانبەران و مامۆستایانی دڵنیاکردووەتەوە مافی یاسایی خۆیان پێ دەدرێتەوە و دەڵێت، "فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە، ئامانجمان ئەوەیە فەرمانبەری شایستە لە فەرمانبەری بنیدیوار و زیادە میلاک جیا بکەینەوە، ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین، لەنزیکترین کاتدا بابەتی پلەبەرزکردنەوە یەکلایی بکەینەوە و ماف بۆ فەرمانبەری شایستە بگەڕێنینەوە".
باسی لەوەشکردووە، "بەپێی سیستەمی بایۆمەتری، 426 هەزار فەرمانبەری شارستانی هەیە، ئەوانە پلەبەرزکردنەوەیان ڕاگیراوە، مافی خۆیانە پلەی خۆیان وەربگرنەوە، بەڵام دەبێ ڕێچکەی ئیداری وەربگرێت و بچێتەوە سەر ڕێچکەی یاسایی و کارگێڕیی خۆی، ئێمە هەموو ئامادەکاری و ڕاپۆرتەکانی خۆمان بۆ بڕیاری کۆتایی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە دەکەین".