گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغدا بڵاوکرایەوە

2022.07.30 - 12:58
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغدا بڵاوکرایەوە

ناس کورد- 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا 60 کەس برینداربوون کە شەش کەسیان برینەکانیان سەختە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا 60 بریندار ڕەوانەی سێ نەخۆشخانەی بەغدا کراون کە شەش کەسیان برینەکانیان سەختە. 

 

خۆپیشاندەران و لایەنگرانی ڕەوتی سەدر چوونە نێو پەرلەمانی عێراق و چەندین ڤیدیۆیان لەوێ بڵاوکردەوە، بەشێکیشیان بەرەو بینای دادگای فیدڕاڵی دەڕۆن. 

 

بەشێک لە خۆپیشاندەران لە شوێنی سەرۆکایەتی پەرلەمان دانیشتوون و دەڵێن، "گەل خاوەنی دەسەڵاتە و پەرلەمان نەماوە."