ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان و بە ئامانجگرتنی ماڵی موقتەدا سەدر لە پارێزگاكە ڕەتدەكاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف (شەممە 30-7-2022) ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە باس لە خستەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان دەكەن لە پارێزگاكە کە گوایە ماڵی موقتەدا سەدری لە حەنانە بە ئامانج گرتبێت.
پۆلیسی نەجەف دەڵێت، "ئەو جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە."
شەوی ڕابردوو لە بەشێك لە میدیا عێراقییەكان هەواڵی هێرش بۆسەر ماڵی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە حەنانە-ی نەجەف بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بڵاوكرایەوە.