گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دانیشتنى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار یەکلایی کرایەوە

2022.07.29 - 21:30
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار یەکلایی کرایەوە

ناس کورد-

لیژنەی یاسایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، سبەینێ هیچ دانیشتنێكی ئەنجوومەنی نوێنەران ناكرێت بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد ئەنعوز سەرۆكی لیژنەكە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند "10 مانگ بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردندا تێپەڕیوە، تا ئێستاش بەریەككەوتنی سیاسی هەیە لە پڕۆسەى پێکهێنانی حکومەت و چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانەکانی ئێستاین”.

 

وتیشی "سبەی هیچ دانیشتنێک نییە، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکە پێویستە کاندیدەکان بێن بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، کوردەکان تا ئێستا رێکنەکەوتوون لەسەر کاندیدکردێک".