گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار..حەکیم سێ چارەسەر دەخاتەڕوو

2022.07.29 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار..حەکیم سێ چارەسەر دەخاتەڕوو

ناس کورد-

 

عەممار حەکیم سەرۆکى رەوتى حیکمە سێ چارەسەرى پێشنیازکرد بۆ چارەسەرى بنبەستى سیاسی، لەناویاندا هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەکیم (29-7-2022) لە وتارێکدا لەبەردەم لایەنگرانى سێ رێگەچارەى پێشنیازکرد و هیواى خواست لەلایەن هەمووانەوە جێگەی قبوڵکردن بێت و بەشداربن لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

 

پێشنیازى یەکەمى حەکیم، دانانى میکانیزمێکی ڕوون و گشتییە لەبەردەم گەل بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار، بەشێوەیەک لە پشت پەردە و کۆبوونەوە داخراوەکان نەهێڵرێتەوە. كورد یان لەسەر كاندیدێك رێكبكەوێت یاخود بە دوو كاندید بچێتە ئەنجومەنی نوێنەران كە نوێنەرایەتی پێكهاتەكەی دەكەن، هەڵبژاردنەكەش بۆ پەرلەمان بەجێدەهێڵرێت لە كاتێكی دیاریكراو و نزیكدا. هەروەک لە هەڵبژاردنی کاندیدى سەرۆکی حکومەتدا ڕوویدا لەلایەن هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە.

 

باسى لەوەشکرد، رێگەچارەى دووەم بریتییە لە كاركردنی جددی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بە شێوەیەك كە عێراق لە قەیرانى سیاسی رزگار بکات.

 

حەکیم هەروەها باسى لەوەکرد، رێگەچارەى سێیەم رێككەوتنە لەسەر ئەولەویەتە سیاسییەكان كە قورسترین پرسە كە ئەمڕۆ رووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

وتیشى كێشەكە لەوەدا نییە كە لە وردەكاریی جێبەجێكردندا جیاوازیان هەبێت، بەڵكو گەورەترین كێشە ئەوەیە کە جیاوازن لە دەستنیشانکردنی ئەو ئەولەویەتانە.