گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کاکەییەکان و هۆزى بەیات لەسەر سمێڵ تاشینى گەنجە کاکەییەکە ڕێککەوتن

2022.07.29 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
کاکەییەکان و هۆزى بەیات لەسەر سمێڵ تاشینى گەنجە کاکەییەکە ڕێککەوتن

ناس کورد-

 

کاکەییەکان و هۆزى بەیات و حەشدى شەعبى رێککەوتنیان راگەیاند، لەسەر رووداوى سمێڵ تاشینى گەنجە کاکەییەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوێنەرانى کاکەیی و هۆزى بەیات کەمێک لەمەوبەر لەکەرکوک کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە ئەوەى روویداوە مامەڵەیەکى تاکەکەسى بووە و پەیوەندى بەهیچ کێشەیەکى نەتەوەیی و ئاینى و سیاسییەوە نەبووە.

 

نوێنەرى کاکەییەکان وتى "ئێمە ئەمڕۆ کۆتاییمان هێنا بەکێشەکە و لەمڕۆوە هەر کەسێک کاردانەوەى دیکەى هەبێت گوزارشت لە کاکەییەکان ناکات".

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەوان وەرگرتنى هەر بڕە پارەیەک رەتدەکەنەوە و لەو دوو گەنجە خۆش بوون کە هۆکارى رووداوەکە بوون.

 

لاى خۆشیەوە، سەرۆک هۆزى بەیات داواى لێبوردنى لەکاکەییەکان کرد و جەختیکردەوە کە کێشەکە بەئاشتەوایی کۆتایی هاتووە.

 

لەکۆبوونەوەدا نوێنەرێکى ئێران بەشدار بوو کە بەوتەى هەردوولا نێوەندگیریی کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.