گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئێران رۆڵی هەیە’’

ئەو کەسەى سمێڵى گەنجەکەى تاشى ’’رادەستى’’ کاکەییەکان دەکرێت

2022.07.29 - 12:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کەسەى سمێڵى گەنجەکەى تاشى ’’رادەستى’’ کاکەییەکان دەکرێت

ناس کورد-

 

سەرۆکی کاکەییەکان رایگەیاند، ئەو کەسەی سمێڵی گەنجە کاکەییەکەى تاشی رادەستیان دەکرێت و بە عەشایەری کێشەکە چارەسەر دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەردار کاکەیی سەرۆکى کاکەییەکان (29-7-2022) بە رۆژنامەنوسانى وت "ئێران رۆڵی لە چارەسەری ئەو کێشەیەدا هەیە و لەمافى خۆمان خۆشنابین".

 

وتیشى لایەنى بەرانبەر ئامادەییان نیشانداوە ئەو کەسە رادەست بکەن، هۆزەکانى کاکەییش بژاردەى چارەسەرى عەشایەرییان هەڵبژاردووە و لەو رێگەیەوە چارەسەر دەکرێت.

 

سەردار کاکەیی باسى لەوەشکرد، ئێوارەى ئەمڕۆ هەردوو هۆزەکە و 50 هۆزى دیکە ئامادەدەبن بۆ چارەسەرى ئەو کێشەیە.