گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پارتى لەسەر ’’پەیامى ناڕەزایی تورکیا’’ لەبارەى لێدوانەکانى فوئاد حسێن هاتەدەنگ

2022.07.29 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى لەسەر ’’پەیامى ناڕەزایی تورکیا’’ لەبارەى لێدوانەکانى فوئاد حسێن هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

ئەندامێکى سەرکردایەتى پارتى بێ ئاگایی خۆى نیشاندا لەوەى تورکیا پەیامى ناڕەزایی گەیاندبێتە حزبەکەى لەبارەى قسەکانى فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارى هەرسین (29-7-2022) بە دەنگى ئەمەریکاى وت  "من شتی وام نه‌بیستووه‌، وه‌ زۆریشم له‌لا سه‌یره‌ لایه‌نێكی سیاسی ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێک بێت یان حیزبێک بێت هه‌ركه‌سێک بێت په‌یامی وا بۆ پارتی بنێرێت! بۆچی به‌ ئادرێس-ناونیشانی پارتی؟! بۆچی به‌ ناونیشانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و سه‌رۆك وه‌زیران ناینێرێت! ئه‌وه‌ چ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌سه‌ر پارتیه‌وه‌ !؟".

 

دەشڵێت "خۆ فوئاد حسێن ته‌نها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پارتی نییه،‌ به‌ڵكو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ شتێكی زۆر نامۆیه‌ و دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌. "

 

ئارى هەرسین جەختیکردەوە، بۆچوونی دكتۆر فوئاد بۆچوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه،‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق دەکات، هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكە له‌ده‌وڵه‌تی عێراق.

 

"ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێكی له‌ژێر كاریگه‌ری لایه‌نی سیاسی یان سۆشیال میدیا واده‌زانن پارتی جه‌ندرمه‌ی توركیایه‌، ئێمه‌ جه‌ندرمه‌ی توركیا نین، ئێمه‌ وەکو چۆن په‌یوه‌ندی زۆر خۆشمان له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی زۆر خۆشیشمان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه،‌ به‌ڵام ئێمه‌ پۆلیس و سه‌رباز و جه‌ندرمه‌ی توركی نین".

 

سەبارەت بەوەی ئایا توركیا گله‌یتان لێناكات له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌، ئاری هەرسین وتى "با گله‌یی بكات ئه‌وكاته‌ به‌یەکه‌وه‌ قسه‌ دەکه‌ین. "