گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەندێک لایەن دژایەتی دەکەن

هێڤیدار ئەحمەد: مەسرور بارزانی سورە لەسەر پڕۆژەی چاکسازی

2019.08.05 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
هێڤیدار ئەحمەد: مەسرور بارزانی سورە لەسەر پڕۆژەی چاکسازی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانتارێکی پارتی ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی سورە لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەی چاکسازی مووچە و خانەنشینی و ئاشکراشیدەکات، هەندێک لایەن دژایەتی پڕۆژەکە دەکەن. . هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت سورە لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەی چاکسازی مووچە و خانەنشینی، بەهیچ شێوەیەکیش سازشی لەسەر ناکات و دوودڵیش نییە لێی". . وتیشی، وەک پارتی و وەک فراکسیۆنەکەشیان لە پەرلەمان بەهەمووشێوەیەک پشتگیری دەکەن و کاردەکەن بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە و دەنگیشیان بۆ کۆکردووەتەوە و لۆبیشی بۆ دەکەن. . ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی لەوەشکرد: "بە باسکردنی ناوی چاکسازی 'تا' هەندێک حزبی گرتووە و دژایەتی پڕۆژەکە دەکەن، هەرچەندە پڕۆژەکە بۆ خزمەتی خەڵکە و ڕاستکردنەوەی خراپییەکانە، کە خودی پارتی و یەکێتی پشکی شێرییان بەردەکەوێت لەو خراپییە، بەڵام وەک پارتی بەڵام ئێمە وەک پارتى سورین لەسەر ئەنجامدانى ئەو پرۆژەیە". . هێڤیدار ئەحمەد ڕوونیشیکردەوە، لەئێستادا پڕۆژەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و هەندێک گۆڕانکاری تێدادەکرێت و دواتر ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت. . ئەو پەرلەمانتارەى پارتى نەیشاردەوە، هەندێک پەرلەمانتار و حیزب بە ئاشکرا ڕوبەڕووى ئەو پرۆژەى چاکسازییە بوونەتەوە و دژایەتى دەکەن. . لە سێیەمین کۆبوونەوەی خۆیدا لە 30ی تەموزی 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا پاش پێداچوونەوە بە پڕۆژەیاسای چاکسازی مووچە و خانەنشینیدا، پڕۆژەکە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێتەوە. . پڕۆژەکە بڕینی مووچەی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە “بندیوارن” یاخود دوو مووچە وەردەگرن، یاخود وەزیر نەبوون و بە پلەی وەزیر خانەنشین کراون، یان بە هەر پلەیەک کە تێیدا نەبوون خانەشین کراون. . بەپێی وتەی عیزەت سابیر، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەماندا، ئەگەر پڕۆژەکە جێبەجێبکرێت، زیاتر لە 100 ملیار دینار بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە. . .