ناس کورد-
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاریاندا بەڕێگەپێدانی کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان، بۆ هاوردەکردنی گەنمی بنەتۆ بۆ هەرێمی کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم (پێنجشەممە 28-7-2022) ڕایگەیاند، "لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان بە مەبەستی دەستکەوتنی بنەتۆی بەبڕشت و بەرهەمداری دانەوێڵەی گەنم لە سەرچاوەی باوەرپێکراو، بڕیارماندا بە رێگەپێدان بە ھاوردەکردنی بڕی ٨٠ هەزار تۆن بنەتۆی گەنمی ڕێگەپێدراو لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ وەرزی چاندنی ٢٠٢٢—٢٠٢٣ لەلایەن خاوەن کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم رێگەپێدانە دەست پێدەکات لە بەرواری ٢٨/٨/٢٠٢٢ تاوەکو ١٤/١/٢٠٢٣."