گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وادەیەکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت ئاشکرا کرا

2022.07.28 - 20:00
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە (پێنجشەممە 28-7-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "پارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت ئامادەیە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێشە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش لە سلێمانی، بۆیە مووچەی مانگی حەوت دواکەوت." 

 

وتیشی، "لیستی مووچە ئامادەیە و بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت و دواکەوتنی ئەو ماوەیەش لەبەرچاو دەگیرێت و دابەشکردنی خێراتر دەکرێت."