گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگاری نەینەوا پەیامێکی بەپەلەى بڵاوکردەوە

موسڵ؛ گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى دروست بوو [ڤیدیۆ]

2019.08.05 - 19:19
App store icon Play store icon Play store icon
موسڵ؛ گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى دروست بوو [ڤیدیۆ]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوابەدواى بڕیارێکى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بە پاشەکشەکردنى لیواى 30ى حەشدی شەعبی لە هەندێک ناوچەى شارى موسڵ و ملنەدانى لیواکە بۆ ئەو بڕیارەى سەرۆک وەزیرانى عێراق، گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان حەشدى شەعبى و سوپاى عێراق لەو شارە دروست بوو. .   بەگوێرەى هەواڵى میدیاکانى عێراق، پاش پابەندنەبوونی ئەو لیوایەی حەشد بە کشانەوە لە شارەکە، که‌مێک پێش ئێستا سێ لیوای پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ که‌رکوک به‌ بڕیاری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه،‌ جوڵه‌یان پێکرا. . لەبارەى گرژى و ئاڵۆزییەکانى موسڵ، مەنسوڕ مەرعید، پارێزگاری نەینەوا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو هێزانە کرد کە لە دەشتی نەینەوان و داوایکرد ئارامی و ئاسایشى ناوچەکە بپارێزن و ناوچەکە تووشی کێشە نەکەن. . پارێزگاری نەینەوا ئاماژەی بەوەشکردووە: "لەماوەی ڕابردوودا هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ ئەوەی ژیانێکی ئارام و ئاسایش و شەرەفەمەندانە بۆ هاووڵاتیانی پارێزگاکە دابین بکەین، بۆیە بەهەموو شێوەیەک ئیدانەی هەر تێکدانێکی ئەو ئارامییە دەکەینەوە". . مەنسوڕ مەرعید باسی لەوەشکردووە، گرتنی ڕێگەی نێوان پارێزگاکە و پارێزگاکانی دیکە و ئاستەنگ دروستکردن بۆ هاتووچۆ، پێچەوانەی هەموو بنەماکانی دیموکراسییە و لادانە لە بنەما دەستورییە عێراقی و نێودەوڵەتییەکان، بۆیە ئەوە هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئارامی ناوچەکە و گێڕانەوەی بۆ دۆخی پێشووتر. . هاوکات بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بە دەیان هاووڵاتی خەڵکی نەینەوا بەگژ ئەو هێزانەی سوپای عێراقدا چوونەتەوە کە براونەتە ناوچەکە و بەردبارانیان کردوون، پارێزگاری شارەکەش، داوایلێکردوون، بەشێوەیەکی ئارام و دوور لە توندوتیژی پەیامەکانی خۆیان بگەیەنن و دووربن لە دروستکردنی هەر کێشەیەک. .   لەلایەکیترەوە، سەعد قەدۆ، وتەبێژی لیوای 30ی حەشدی شەعبی ڕەتیکردووەتەوە هیچ کێشە و ئاڵۆزییەک لە نەینەوا هەبێت و هیچ هێزێکیش جوڵێندرابێت لە دژیان. . ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە پلانی لایەنە کوردییەکانی پارێزگای نەینەوایە، بەتایبەتی "پارتی دیموکراتی کوردستان"، کە دەیەوێت دۆخی ناوچەکە تێک بدات.   https://youtu.be/U408goipqVI .