گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لاهور شێخ جەنگی لەبارەی دروستکردنی حزبێکی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە

2022.07.28 - 19:00
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگی  لەبارەی دروستکردنی حزبێکی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە

ناس کورد- 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی دروستکردنی حزبێکی نوێی لەلایەن ناوبراوەوە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، " هەر بەرنامە و پلانێکی هەبێت بێ دوودڵی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ئاشکرا دەکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

 

روونکردنەوەیەک لە نوسینگەی رۆژنامەوانی بەرێز لاهور شێخ جەنگی-یەوە

لە چەند پەیجێکی سۆشیال میدیا هەواڵێک بڵاو کراوەتەوە دەربارەی درووستکردنی حزبێکی نوێ لەلایەن بەڕێز لاهور شێخ جەنگی-یەوە، کە سەر لەبەری ئەو هەواڵە ناراستە و چەند جارێکە ئەو جۆرە پروپاگەندانە بە ئامانجی چەواشەکردنی رایگشتی بڵاو دەکرێنەوە.

لێرەوە رایدەگەیەنین کە بەرێزیان هەر بەرنامە و پلانێکیان هەبێت بێ دوودڵی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ئاشکرا دەکات.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی

لاهور شێخ جەنگی

٢٨ی٧ی٢٠٢٢