گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی کردنەوەی دەرگای دامەزراندن لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.07.28 - 18:20
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کردنەوەی دەرگای دامەزراندن لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، حکومەت پێداچوونەوە بە میلاک و راژەی فەرمانبەران دەکات، دەشڵێت، هەوڵ هەیە دووبارە دەرگای دامەزراندن بكرێتەوە و ساڵانە بەشێك لە دەرچووان دابمەزرێندرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (پێنجشەممە 28-7-2022) ڕایگەیاند، "كابینەی نۆیەم زۆر گرنگیی بە كەمكردنەوەی خەرجییەكان و زیادكردنی داهات داوە، بۆ ئەوەی بتوانێت دووبارە دەرگای دامەزراندن بكاتەوە و ساڵانە ئەگەر ژمارەیەكی رەمزییش بێت، بەشێك لە دەرچووان دابمەزرێنێت، بەجۆرێك بارقورسیی لەسەر حكوومەت دروست نەكات".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " پێداچوونەوە بە میلاک و راژەی فەرمانبەراندا دەكرێت، هەر بۆیە ئەنجوومەنی گشتیی راژە دامەزراوە، ئێمە پێداچوونەوە بە میلاكدا دەكەین و دووبارە دابەشكردنەوە بۆ راژەی فەرمانبەران بەپێی پسپۆڕی دەكەین، ئەویش بە راوێژ لەگەڵ فەرمانبەران، لە هەموو دامودەزگاكان و سێكتەرەكان ژمارەی فیعلیی فەرمانبەران دەستنیشان دەكەین، بەڵام فەرمانبەران دڵنیا دەیكەنەوە، گواستنەوەیان بە راوێژ دەبێت".

 

باسی لەوەشکرد، "دامەزراندنی ئەنجوومەنی راژە بەشێكە لە هەنگاوەكانی چاكسازیی كابینەی نۆیەم، مەبەست لەو ئەنجوومەنە، دووبارە دابەشكردنەوەی توانا مرۆیی و پسپۆڕییەكانی فەرمانبەرانە بەسەر دامەزراوەكاندا".