گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاری لەبارەی کشانەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران ئاشکرا کرا

2022.07.28 - 17:51
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەبارەی کشانەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران ئاشکرا کرا

ناس کورد-

وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ گۆڕینی محەمەد شیاع سودانی، بەڵام ئەگەر پێویست بکات، ئەگەرێکی کراوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەلام زوبەیدى، وتەبێژی هاوپەیمانیى نەسر کە یەکێکە لە لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی (پێنجشەممە 28-7-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ گۆڕینى کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سودانى." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پێویستە دۆخەکە هێورببێتەوە و هەنگاوى نوێ هەبێت، لە چەند کاتژێرى داهاتوودا سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی لەسەر ئەو پرسە کۆدەبنەوە و ئەنجامەکەى رادەگەیەندرێت." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: نوسینگەی سەدر ئاماژە بە وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەدات

 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەگەر دۆخەکە پێویستى بە گۆڕینى کاندید بێت بۆ سازانى نیشتمانى، دەبێت هەمووان پەناى بۆ ببەن، بۆیە هەموو شتێک چاوەڕوانکراوە بە گۆڕینى کاندیدەکەشەوە".