گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە بووە چەند

نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

2022.07.28 - 16:19
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

ناس کورد- 

نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سلێمانی دابەزی و لەئیستادا لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 1200 دینارە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبین محەمە، سەرپەرشتیاری بەنزینخانەی بامۆک (پێنجشەممە 28-7-2022) بە "ناس کورد"ی وت، لە کاتژمێر 4:00ی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت. 

 

وتیشی، بەنزینی نۆرماڵ 100 دینار، بەنزینی موحەسەن 75 دینار و بەنزینی سۆپەریش 50 دینار دادەبەزن. 

 

بەوپێیەش لەئێستادا نرخی بەنزین بەمجۆرەی لێدەێت: 

 

نرخی بەنزینی سوپەر لە 1550 دینارەوە دەبێت بە 1500 دینار

 

نرخی بەنزینی محەسەن لە 1450 دینارەوە دەبێت بە 1375 دینار

 

نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە 1300 دینارەوە دەبێت بە 1200 دینار

 

بەوتەی ڕێبین محەمەد، دابەزینی نرخەکە بەهۆی کەمی خواستە لەسەری، ئەوەش بەهۆی بوونی بەنزینی 800 دیناری و 690 دیناری.