گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

19 بەنزینخانە لە هەولێر بەهۆى دەستکاریکردنى كوالێتی بەنزین سزادران

2022.07.28 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
19 بەنزینخانە لە هەولێر بەهۆى دەستکاریکردنى كوالێتی بەنزین سزادران

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر سزادانى 19 بەنزینخانەى راگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالێتییەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پارێزگا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی سزادراون (170) بەنزینخانەن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین، (19) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر، لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی سزادراون (170) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (4) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.

                    

ناوی بەنزینخانەکان:-

یەکەم/ وێستگەى ئارام محەمەد

دووەم/ وێستگەى ژیلوان

سێیەم/ وێستگەى جێگر

چوارەم/ وێستگەى زێڕ

 

دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.    

                                   

 

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر