گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

10 دۆنم پاوان و باخ سوتا

ئاگرێکى گەورە لە ماوەت کەوتەوە و کەسێک دەستگیرکرا

2022.07.28 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگرێکى گەورە لە ماوەت کەوتەوە و کەسێک دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى دارستانى سلێمانى رایگەیاند، بەهۆى ئاگرێکى گەورەوە لە سنورى قەزاى ماوەت 10 دۆنم پوش و پاوان و رەز و باخ سوتاون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانرا هاووڵاتییەك بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسا بکرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لە سنوری ماوەت ئاگرێکی فراوان کەوتەوە

 

دوای ئەوەی هەواڵیان پێگەیشت کە لە سنوری گوندی ( هەنجیرە سورێ ) لە قەزای ماوەت ئاگرێك کەوتۆتەوە ، دەست بەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر بە هاوکاری ئاگر کوژێنەوەی ماوەت و خەڵکی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن، لە ئەنجامدا بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە ( ٨ ) دۆنم پوش و پاوان و دەیان داری سروشتی و هەروەها ( ٢ ) دۆنم ڕەزو باخی هاووڵاتیان سووتان.

 

دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانرا هاووڵاتیەك بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسا بکرێت .

 

May be an image of 3 people, people standing and outdoorsMay be an image of 1 person and outdoorsMay be an image of 3 people, people standing, tree and outdoors