گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەیاننامەیەک لەبەرهەم ساڵحەوە

2022.07.28 - 00:07
App store icon Play store icon Play store icon
بەیاننامەیەک لەبەرهەم ساڵحەوە

ناس کورد-

 

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق جەختدەکاتەوە کە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکی دەستووری پارێزراوە، لەگەڵ  پێویستی پابەندبوون بە پاراستنی ئاسایش و موڵک و ماڵی گشتی و دانبەخۆگرتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەم ساڵح لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، وڵات بە بارودۆخێکی ناسکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت و رووبەڕووی ئاستەنگی جددی بووەتەوە، لەهەمان کاتدا دەرفەتی گەورەی لە پێشە، بۆیە پێویستە هەمووان بە ئاڕاستەی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و دیالۆگ و پاراستنی دیموکراسی لە وڵات کار بکەن.

 

دەقى بەیاننامەکە:

 

جەختدەکەینەوە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکی دەستووری پارێزراوە، هەروەها دووپاتدەکەینەوە لە پێویستی پابەندبوون بە پاراستنی ئاسایش و موڵک و ماڵی گشتی و دانبەخۆگرتن و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە.

 

هاوکات جەختدەکەینەوە لە یەکخستنی هەڵوێستی یەکگرتووی نیشتمانی و پابەندبوون بە پارێزگاریکردن لە ئارامی و سەرخستنی دیالۆگ و گفتوگۆ و دوورکەوتنەوە لە هەر ئەگەرێک کە کاریگەری بکاتە لەسەر پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵگا و پێویستی پتەوکردنی هەوڵەکان بۆ هێنانەئاراوەی بەرکەوتە نیشتمانییەکان بە ئاڕاستەی هێنانەدی خواستی خەڵک و چاکسازی گشتی و گەشەپێدان، هەروەها پێکهێنانی دەسەڵاتی کارای کاریگەر کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت و پایەکانی دەوڵەتێکی بە توانا بچەسپێنێت و خواستی گەل بۆ ئایندەیەکی باشتر و گەش بهێنێتەدی.

 

وڵات بە بارودۆخێکی ناسکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت و رووبەڕووی ئاستەنگی جددی بووەتەوە، لەهەمان کاتدا دەرفەتی گەورەی لە پێشە، بۆیە پێویستە هەمووان بە ئاڕاستەی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و دیالۆگ و پاراستنی دیموکراسی لە وڵات کار بکەین، چونکە گەلەکەمان بۆ چەندین دەیە قوربانی زۆری داوە و رووبەڕووی ستەم و سەرکوتکاری و توندوتیژیی بووەتەوە، ئەمەش ئەوەمان لێ دەخوازێت هەمووان پێکەوە کار بکەین بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان.

 

د. بەرهەم ساڵح

سەرۆک کۆماری عێراق