گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە

سەرچاوەى هێرشەکانى سەر کۆرمۆر دۆزرایەوە

2022.07.27 - 23:15
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەى هێرشەکانى سەر کۆرمۆر دۆزرایەوە

ناس کورد-

 

سەرۆکایەتی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا دۆزینەوەى سەرچاوەى هێرشە موشەکییەکانى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆرى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا، دوای گەڕان و بەدواداچوونی ورد لە رۆژی ٢٥ ی تەممووزی ٢٠٢٢ لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوە، سەرئەنجام ئەمڕۆ ٢٧ تەممووزی ٢٠٢٢ ھێزێکی لیوای ١٦ دوای پشت بەستن بە زانیاری ھەواڵگری و وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا، ئۆپراسیۆنیان ئەنجام دا و لەسەعات ٣٠ : ١٧  دەقەی ئەم ئێوارەیە  توانرا بگەنە ئەو ئامانجەی کە شوێنی تەقاندنی مووشەکەکان بووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

دوای ئەوەی چەند جارێک بە مووشەک کێڵگەی کۆرمۆر کرایە ئامانج ، دەست بەجێ ھێزەکانمان دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوەو پشکینین و گەڕان   لەناوچەکە بە تایبەت ئەو سنورانەی کە لە بۆشایی ئەمنییدان .

 

دوای گەڕان و بەدواداچوونی ورد لە رۆژی ٢٥ ی تەممووزی ٢٠٢٢ لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوەو سەرئەنجام ئەمڕۆ ٢٧ تەممووزی ٢٠٢٢ ھێزێکی لیوای ١٦ دوای پشت بەستن بە زانیاری ھەواڵگری و وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا، ئۆپراسیۆنیان ئەنجام دا و لەسەعات ٣٠ : ١٧  دەقەی ئەم ئێوارەیە  توانرا بگەنە ئەو ئامانجەی کە شوێنی تەقاندنی مووشەکەکان بووە.

 

کەلەسەر ئۆتۆمێلێکی جۆری کیا جێگیرکرابوو بەشێوەیەکی دەست کرد ئامادەکرابوو تا جارێکی تر کۆرمۆر بکرێتەوە ئامانج و توانرا پیلانەکە پوچەڵبکرێتەوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و مووشەکەکان بگیرێت .

 

راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا

 

No photo description available.No photo description available.May be an image of outdoorsNo photo description available.