گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەکێتى بڕیارێکى لەسەر پرسی سەرۆککۆمار دەرکرد

2022.07.27 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى بڕیارێکى لەسەر پرسی سەرۆککۆمار دەرکرد

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى لێدوان لە بەرپرس و کادیرانى حزبەکەى قەدەغەدەکات لەسەر پرسی سەرۆککۆمار، لەگەڵ قوڵبوونەوەى زیاترى ناکۆکییەکانی لەگەڵ پارتى لەسەر ئەو پۆستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاگادارییەکى نهێنى سکرتارییەتى ئەنجومەنەکە کە ئاڕاستەى ئەندامانى سەرکردایەتى و کادیرانى ئەو حزبە کراوە و وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە،  لەمڕۆ بەدواوە، هیچ بەرپرسێکى یەکێتى لەسەر پرسی پۆستی سەرۆک کۆمار نابێت لێدوان بۆ هیچ دامودەزگایەکی ڕاگەیاندنی یەکێتی و ڕاگەیاندنە کوردی و عێراقی و جیهانییەکان بدات.

 

جەختیشیکراوەتەوە، ئەوە بڕیاری سەرۆکایەتیی یەکێتییە و پێویستە هەمووان پێوەی پابەند بن.

 

بڕیارەکەى یەکێتى لەکاتێکدایە، ناکۆکییەکانى لەگەڵ پارتى لەسەر پرسی سەرۆککۆمار قوڵتر بووەتەوە و هەریەکەیان پۆستەکە بە مافى خۆى دادەنێت، لەکاتێکدا چوارچێوەى هەماهەنگى جەخت لەسەر هەڵبژاردنى سەرۆک دەکاتەوە لەکۆبوونەوەى داهاتووى پەرلەماندا.