گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەى باڵا

داواى کۆبوونەوەى بەپەلەى پارتى و یەکێتى دەکرێت

2022.07.27 - 21:19
App store icon Play store icon Play store icon
داواى کۆبوونەوەى بەپەلەى پارتى و یەکێتى دەکرێت

ناس کورد-

 

مەلا بەختیار ئەندامى ئەنجومەنى سیاسى و بەرژەوەندی یەکێتى داواى کۆبوونەوەى بەپەلەى پارتى و یەکێتى دەکات، دواى خۆپیشاندانى لایەنگرانى رەوتى سەدر لە بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەلا بەختیار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستە کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونى سەرۆکی هەردوولا و د.بەرهەم ساڵح و سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بکرێت، بۆ ئەوەی، کوردستان و هێزە سیاسییەکانی وەکو بەشێکی چارەسەری کێشەکان، تەرحیان هەبێت.

 

دەقى بڵاوکراوەکە:

 

کۆبونەوەیەکی بە پەلە.. لەنێوان یەکێتی و پارتی پێویستە

 

(بەئامادەبوونی سەرۆکەکان)

 

هەروەکو چاوەڕوانمان دەکرد، لەبەغدادی پایتەختی عیراق، قڵیشایەوە. پێ ناچێ بەئاسانی ئەمشێوە راپەڕینە، دابمرکێتەوە. ئەگەرەکانی رووداوەکە، لەوپەڕی مەترسییەوە، هەتا زوو قبوڵکردنی داخوازییەکانی سەدرییەکان، لەئارادایە.

 

ئەم کێشەیە، زۆرتر لەناو هێزە شیعەکان و شەقامی ناڕازیی بەغداد و پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروودایە. بۆ ئەوەی ئەگەرە مەترسیدارەکان لەسەر کورد نەشکێتەوە، داواو تکام وایە، کۆبونەوەیەکی باڵای یەکێتی و پارتی، بەئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی هەردوولا و د.بەرهەم ساڵح و سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بکرێ.. بۆ ئەوەی، کوردستان و هێزە سیاسییەکانی وەکو بەشێکی چارەسەری کێشەکان، تەرحیان هەبێ.

 

شەرەفێکی سیاسی گەورەیە، لەم دۆخەدا، کورد، بەهەموو هێزە سیاسییەکانییەوە، بەتایبەتی ئەوانەی لە پەرلەمانی عیراقدان، تواناو سیاسەت و بۆچونە هاوبەشەکانیان، یەکبخەن.

 

تکایە.. سەرۆک و سکرتێرەکان، گەورەیی بنوێنن و لەبەر رۆشنایی دۆخی ئێستا، هەنگاو هەڵبهێنن. هەتا ئەم خۆپیشاندانانە دەستیپێکرد، یەکێتی و پارتی قسەی خۆیان بردەسەر، ئێستا کاتی هاتووە، قسەکانتان یەکبخەن و بڕیاری هاوبەش و هاوچارەنوس بدەن.

 

ناشبێ وا بیربکرێتەوە، کە دۆخی بەغداد، کاریگەری لەسەر کوردستان و ناوچە کێشە لەسەرەکان نابێ.. نەخێر، بە دڵنییاییەوە، هەموو ئەگەرێک لەکوردستانیش، لەباش و خراپ، لەبەردەمماندایە.