گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەشەش مانگدا

داواكاری گشتی 284 سكاڵای له‌باره‌ی به‌فیڕۆدانی موڵكی گشتی و زیاده‌ڕۆیی جوڵاندووه‌

2022.07.27 - 20:12
App store icon Play store icon Play store icon
داواكاری گشتی 284 سكاڵای له‌باره‌ی به‌فیڕۆدانی موڵكی گشتی و زیاده‌ڕۆیی جوڵاندووه‌

ناس کورد-

 

سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ئاماری شەش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 284 سكاڵای له‌باره‌ی مافی گشتی و به‌فیڕۆدانی موڵكی گشتی و زێده‌ڕۆیی جوڵاندووه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، داواكاری گشتی له‌ ماوه‌ی 6 مانگدا، (284) سكاڵای گشتی له‌ باره‌ی مافی گشتی و به‌فیڕۆدانی موڵك وماڵی گشتی و لابردنی زێده‌ڕۆییه‌كان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و (623) نووسراوی به‌دواداچوونی ئاڕاسته‌ی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌، هاوكات دادوه‌رانی داواكاری گشتی (981) جار به‌شداری لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌رزه‌فتكردنییان كردووه‌.

 

دەقى ئامارەکە:

 

داواكاری گشتی له‌ ماوه‌ی 6 مانگدا، 284 سكاڵای له‌باره‌ی مافی گشتی و به‌فیڕۆدانی موڵكی گشتی و زێده‌ڕۆیی جوڵاندووه‌.

 

سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان ئاماری كار و چالاكییه‌كانی 6 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و له‌م ماوه‌یه‌دا (284) سكاڵای گشتی له‌ باره‌ی مافی گشتی و به‌فیڕۆدانی موڵك وماڵی گشتی و لابردنی زێده‌ڕۆییه‌كان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و (623) نووسراوی به‌دواداچوونی ئاڕاسته‌ی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌، هاوكات دادوه‌رانی داواكاری گشتی (981) جار به‌شداری لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌رزه‌فتكردنییان كردووه‌.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ (576) دۆسیه‌ی تاوانه‌كان له‌ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ ده‌سته‌ی تاوانه‌كان و ده‌سته‌ی تاوانی نه‌وجه‌وانان و ده‌سته‌ی تانه‌لێدان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یاسا و ده‌سته‌ی راوێژكاری له‌ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كراون و له‌و ژماره‌یه‌ش (464) دۆسیه‌ یه‌كلاكراونه‌ته‌وه‌، واته‌ رێژه‌ی خێرایی له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كان له‌ سه‌رووی 80% بووه‌.

 

هه‌ر له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا؛ دادوه‌رانی داواكاری گشتی له‌ دادگاكانی: (تاوان، كه‌تن، تێهه‌ڵچوونه‌وه‌، نه‌وجه‌وانان، گومرگ) له‌ سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستاندا، (8 هه‌زار و 809) جار وردبینییان له‌ په‌ڕاوی دۆسییه‌كان كردووه‌ و راپۆرتییان له‌ باره‌یه‌وه‌ داوه‌، هه‌روه‌ها (684) تانه‌ی پیاچوونه‌وه‌یان له‌ دژی بڕیاره‌كانی دادگا به‌رزكردۆته‌وه‌. ئه‌مه‌و له‌ دادگاكانی شارستانی و باری كه‌سی؛ (هه‌زار و 213) جار وردبینییان له‌ په‌ڕاوی دۆسیه‌كان كردووه‌ و راپۆرتییان له‌باره‌یه‌وه‌ داوه‌ و (51) تانه‌ی پیاچوونه‌وه‌یان له‌ بڕیاره‌كانی دادگاكانی به‌رایی و باری كه‌سی به‌رزكردۆته‌وه‌.

 

دادوه‌رانی داواكاری گشتی به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ دۆسیه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی رێكاره‌كان و زانینی كه‌موكوڕییه‌كان، له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا (301) جار سه‌ردانی بنكه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و بنكه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانییان كردووه‌ و سه‌رپێچییه‌كانیان تۆماركردووه‌ و به‌دواداچوونیان بۆ كراوه‌.

 

هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا ئه‌ندامانی داواكاری گشتی رۆژانه‌ سه‌ردانی گرتووخانه‌ی راگیراوان و حوكمدراوانیان كردووه‌ له‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ چاكسازییه‌كانی هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان، به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی راگیراوان و حوكمدراوان و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێگرتن له‌ داواكاری و گله‌ییه‌كانیان و ئاگاداربوون له‌ كه‌موكوڕییه‌كانیان.

 

یه‌كه‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان.