گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کازمى داوایەکى بەپەلە لە خۆپیشاندەران دەکات

2022.07.27 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى داوایەکى بەپەلە لە خۆپیشاندەران دەکات

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق داوا لە خۆپیشاندەرانى لایەنگرى رەوتى سەدر دەکات پابەندبن بە خۆپیشاندانى ئاشتیانە و بەپەلە لە ناوچەى سەوز بکشێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لە بەیاننامەیەکدا (27-7-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، داواى لە خۆپیشاندەران کردووە پارێزگارى لە موڵک و ماڵى گشتى و تاکەکەسى بکەن و بەپەلە لەناوچەى سەوز بکشێنەوە.

 

جەختیشیکردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان پابەندن بە پارێزگاریکردن لە دام و دەزگاکانى دەوڵەت و نێردە دیبلۆماسییەکان و رێگریکردن لەزیان گەیاندن بە ئاسایشى گشتى.