گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تەندروستى پڕۆژەى بیمەى تەندروستى رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران دەکات

2022.07.27 - 17:54
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى پڕۆژەى بیمەى تەندروستى رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران دەکات

ناس کورد-

 

وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی لە وەزارەت کۆتایی ھاتووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ پەسەندکردن ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان بەرزنجی بە پێگەى فەرمى پارتى وت ''یەکێک لە پلانەکانی حکومەت لە کەرتی تەندروستیدا، دروستکردنی بیمەی تەندروستییە بۆ ھاوڵاتییان، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی لە وەزارەت کۆتاییی ھاتووە و دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرا ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.''

 

وتیشى ''لە ئایندەیەکی نزیکدا وەزارەتی تەندروستی پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی بۆ پەسەندکردن ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، پڕۆژەکە سوودی زۆری بۆ ھاووڵاتییان ھەیە و دوای پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە دەبێتە یاسا و دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.''