گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تورکیا داوایەکى ’’بەپەلە’’ ئاڕاستەى عێراق دەکات

2022.07.27 - 17:06
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا داوایەکى ’’بەپەلە’’ ئاڕاستەى عێراق دەکات

ناس کورد-

 

وەزارەتى بەرگرى تورکیا داواى لەعێراق کرد لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات کە هێرشیان کردە سەر کونسوڵخانەکەیان لە موسڵ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (27-7-2022) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "چاوەڕوانى ئەوەین دەسەڵاتدارانى عێراق بەپەلە لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەن کە بەرپرسن لە هێرشکردنە سەر کونسوڵگەرى تورکیا لە موسڵ".

 

 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌، هێرشێكی مووشه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردووه‌ته‌ ئامانج كه‌ كونسوڵخانه‌ی توركیای تێدایه‌ له‌ شاری موسڵ.  

 

كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌ موسڵ ڕایگه‌یاند كه‌ كونسوڵ مه‌همه‌د كۆچوك و كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌كه‌ سەلامەتن و هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە بەهۆی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌کەی شەوی ڕابردوو.  

  

كونسوڵخانه‌كه‌ له‌ ڕاگەیەنراوێکدا (27ی ته‌موزی 2022) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "كونسوڵ محه‌مه‌د كۆجوك و كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌كه‌ی باش و سەلامەتن، بەهۆی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو کە بە چوار گولـلە هاوه‌ن باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌یان لە نزیک ناوچەی نیشتەجێبوونی ئەلحەدبا کردە ئامانج، هیچیان زیانیان پێنه‌گه‌یشتووه‌".