ناس کورد-
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، گروپێک لە نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکەیان کۆبوونەتەوە و بڕیاری بەردەوامی بایکۆتیان داوە تاوەکو پێدانی موچە و کێشەکانی تریان بۆ چارەسەر دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی ناس کورد گەیشتووە، دوینێ سێشەممە نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی سەرۆكی زانكۆ بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی بایكۆت و دۆخی ناجێگیری مووچەخۆرانی زانكۆی ناوبراو.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبونەوەکەدا نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران جەختیان لەسەر چەند خاڵێک کردووەتەوە:
1- بەردەوامبوونی بایکۆتی فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی لە ئێستا و داهاتوودا و هەڵوێست وەرگرتنی بەردەوامیان تا ئەو كاتەی هۆكاری دواكەوتنی مووچە چارەسەردەكرێت چونكە بە ووتەی بەڕێوەبەری بانكی هەرێم و چەندین كەس و لایەنی پەیوەندیدار هەتا ئێستا کێشەکە چارەسەر نەكراوە و ئەگەر بەم میكانیزمەی ئێستا بێت لە مانگەكانی داهاتووشدا هەمان كێشە دووبارە دەبێتەوە.
2- ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم.
3- جەخت کردنەوە لە دۆزینەوەی چارەسەر و میکانیزمی گونجاو بۆ پرسی پلەبەرزکردنەو پاشەکەوت.
4- داواکردن لەبەڕێز سەرۆکی زانکۆ بۆ بەدواداچونی بەڕێزیان بۆ پرسی دایەنگەکان کە پرسێکی جددیە و کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ئەدای دەوامکردن و ژیانکردنی مووچەخۆرانی زانکۆکەمان .