گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەڵگەیەکی تری گۆڕانکاری لە وانەی پەروەردەی ئیسلامی لە هەرێم بڵاوکرایەوە

2022.07.27 - 10:13
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگەیەکی تری گۆڕانکاری لە وانەی پەروەردەی ئیسلامی لە هەرێم بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

هەڵەز ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بەڵگەیەکی تری لە گۆڕانکاری لە وانەی پەروەردەی ئیسلامی بڵاوکردووەتەوە کە دوای ڕۆژێک لە بڵاوکردنەوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە، بەڵام جاریکی تر دەستکارییان کردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەڵگەکانی هەڵەز ئەحمەد، ڕۆژی 2ی تەموزی 2022، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی دابەشکردنی بەشەوانەکانی خوێندنی لە هەفتەیەکدا لە ئامادەیی بازرگانی حکومی و ناحکومییەکان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ناوی وانەی "پەروەردەی ئیسلامی" بە "پەروەردەی ئاینناسی" هاتووە، وەک لە خشتەکەی خوارەوەدا دیارە؛

May be an image of text

 

بەڵام تەنها دوای یەک ڕۆژ، واتە دوێنێ 26ی تەموزی 2022، وەزارەتی پەروەردە جارێکی تر گۆڕانکاری لە ناوی "پەروەردەی ئاینناسی" کردووە و گۆڕیویەتی بە "پەروەردەی ئیسلامی و ئاینناسی". 

May be an image of text