گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاری دەدات

لە هەولێر گەنجێک بەهۆی دەمەقاڵە لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل کوژرا

2022.07.27 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەولێر گەنجێک بەهۆی دەمەقاڵە لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل کوژرا

ناس كورد-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژێکی ڕاگەیاند کە لە بەهۆی دەمەقاڵە لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل لە یەکێک لە کافتریاکانی قەزای خەبات کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا (27ی تەموزی 2022) دەڵێت، “شەوی ڕابردوو هێزەکانمان ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کافتریایەک لە قەزای خەبات، دوای گەیشتنی هێزەکانمان، دەرکەوت لەنێو کافتریایەکە بووەتە دەمەقاڵیان لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل و لە ئەنجامدا تەقە دروستبووە، لەم نێوەندەدا کەسێک بەناوی (سیداد مەسعود سمایل)، تەمەن (25) ساڵ کوژراوە”.

 

دەشڵێت، “لە ماوەی کەمتر لە چوار کاتژمێر تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە بەناوی (ك. ص. ك.) لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستگیرکرا”.

 

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و ڕەوانەکردنی تۆمەتباری ناوبراو بۆ دادگا”.