گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگەنامە

دادگاى تەمیز: گێڕانەوەی ژن دوای تەڵاقدانی پێویستی بە ڕەزامەندی ژنەکە نییە

2022.07.26 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى تەمیز: گێڕانەوەی ژن دوای تەڵاقدانی پێویستی بە ڕەزامەندی ژنەکە نییە

ناس کورد-

 

دادگاى تەمیزى هەرێم جەختدەکاتەوە گێڕانەوەی ژن دوای تەڵاقدانی پێویستی بە ڕەزامەندی ژنەکە و هیچ کەسێکى دیکە نییە، دواى ئەوەى پیاوەکەى سێجار تەڵاقیدا ناتوانێت بگەڕێتەوە لاى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆما قادر قەشانى پارێزەر (26-7-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا بریارێکى دادگاى لەبارەى دۆسیەیەکى جیابوونەوە بڵاوکردووەتەوە کە دواى سێ جار تەڵاقدانى پیاوەکەى داواى گەڕاندنەوەى کردووە، بەڵام براى ژنەکە رازى نەبووە.

 

دەقى بڵاوکراوەکە:

 

دادگای تەمییـز، لەسەر ئەو ڕایە لەنگەری گرتووە کە ((ڕەجعەکردنەوەی(گێڕانەوەی) ژن دوای تەڵاقدانی پێویستی بە ڕەزامەندی ژنەکە نیە)).

 

ڕێڕەوی دادبینی::

 

داواکار-ژن داوای لە دادگای باری کەسی کرد پەسندی ئەو تەڵاقانە بکات کە پیاوەکەی بەسەر زاریدا هاتووە. داوالێکراو-پیاو نکۆڵی لە تەڵاقدانی یەکەم و دووەم کردو دانی نا بە تەڵاقدانی سێ یەم بەڵام ئەو دەفعەی ووروژاند کە ئەو داوای ڕەجعەکردنەوەی ژنەکەی کردووە بەڵام برای ژنەکە ڕەزامەند نەبووە بە گەڕانەوەی. ژنەکەش دانی نا بەوەی ڕاستە دوای تەڵاقدانی کۆتایی، پیاوەکە دوای گەڕاندنەوەی ناوبراوی کردووە بەڵام براکەی ڕێگەی نەداوە بگەڕێتەوە لای. دادگای باری کەسی بڕیاری پەسندکردنی تەڵاقی کۆتایی و ڕەجعەی نێوان ژن و مێردەکەی دا. داواکار لەو بڕیارە ڕازی نەبوو و تانەی لێ دا.

 

ئەنجامی تانە:

 

دوای وردبینی و تاوتوێ کردن، دادگای تەمییز بڕیارەکەی دادگای باری کەسی بە ڕاست و پابەندی شەرع و یاسا دادەنێت. وەڕوونی کردۆتەوە ڕەجعەکردنەوە ناوەستێتە سەر ڕەزامەندی برای ژنەکە یان تەنانەت ژنەکەش، چونکە ڕەجعە خاوەنداریەتی بەدەستی پیاوە وەکو تەڵاق. چی بە تەڵاق بچەسپێ ئەوەش لەسەر ڕەجعە دەچەسپێ و ڕاناوەستێتە سەر ڕەزامەندی ژنەکە. بڕیارەکەش بە کۆی دەنگ دەرچوێنرا لە ۲٠۲۱/۱٠/۲٤.

 

ماددەی/۳۸ احوال شخصي هەموارکراو

 

دەکرێ مێرد لەکاتی عیددە سەردانی ژنەکەی بکاتەوە بێ گرێبەستکردنەوە بە مەرجێک ئارەزووی هەردووکیان لەسەر چاکبوونەوە بێت.

 

May be an image of text