گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەواى رۆژانى جەژن چۆن دەبێت؟

2019.08.05 - 14:55
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەواى رۆژانى جەژن چۆن دەبێت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پسپۆڕێکى بوارى کەشناسى عێراقی ئاماژە بەوە دەکات "لەرۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما تا رادەیەک دادەبەزن و لە هەندێک ناوچەش ئەگەرى بارانبارین هەیە". . ئەمڕۆ (دووشەممە، 5ى ئابى 2019) واسق سەلامی، پسپۆڕى بوارى کەشناسى عێراقى لە لاپەڕەی فەرمی خۆی  لە فەیسبوک، بڵاوى کردەوە"لەرۆژانی جەژندا شەپۆلێکی گەرمای توند ڕوو لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەکات و لەرۆژانی جەژندا پلەی گەرما لە پارێزگای بەسڕە و واست دەگاتە 47 پلە و هەروەها لە ناوەڕاستی عێراقیش لە بەغداد 46 پلە دەبێت". . سەلامی ئاماژەی بەوە کردووە "پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزێت و لە هەولێر 42 پلە دەبێت و لە سلێمانی و دهۆکیش پلەکانی گەرما 40 پلە تێناپەڕێنن". . دەربارەی رەوشی کەشوهەوای وڵاتانی ناوچەکەش ئەو کەشناسە باسی لەوە کردوە "لە شاری مەککەی پیرۆز پلەکانی گەرما 40 بۆ 42 پلە دەبێت و هەروەها ئەگەرى بارینی باران هەیە لە رۆژانی سێهەم و چوارەم رۆژی جەژندا لەشاری مەککە". . ئەو پسپۆڕەى کەشناسى وتوشیەتی"ئەو کەشوهەوا مامناوەندەی رۆژانی یەکەم و دووەمی جەژن بەهۆی شەپۆلێکی باوەیە کە خێراییەکەی 10 بۆ 20 کم لە کاتژمێرێکدایە و دواتر لە رۆژی سێهەمی جەژنەوە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و لە هەندێک شاری عێراق دەگەنە 50 پلەی سیلیزی". .