گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

عێراق: پلانێکی تەواو هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێڵی سنوری لەگەڵ تورکیا

2022.07.26 - 14:56
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق: پلانێکی تەواو هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێڵی سنوری لەگەڵ تورکیا

ناس کورد-

عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە "پلانێکی تۆکمە و تەواو هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێڵی سنوریی لەگەڵ تورکیا" و دەڵێت، "پلانەکان دەخرێنە بەردەم مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئەلشەمەری لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فەرمیی عێراقییە (25ی تەموزی 2022) ڕایگەیاندووە کە "شاندێکی ئەمنی سەردانی بارەگای فەوجی دووی لیوای یەکی پاسەوانی سنووریان کردووە، هەروەها لیوای یەکیش لە ناوچەی باتوفە لە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک و ڕاپۆرتێکیان لەبارەی دۆخی سنووریی عێراق و تورکیا ئامادەکردووە."

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێداچوونه‌وه‌ به‌ ژمارەی بوونی سوپای توركیا لە ناوچەکە كراوه‌" و جه‌ختیشی لە "پێویستی بوونی هەماهەنگی خێرا و هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌." 

 

ئەلشەمەری جەختیشی لەوە کردەوە کە "پلانی تەواو هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێڵی سنوورەکە، هەروەها دەخرێنە بەردەم مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و هەڵسەنگاندنێکی تەواو لەسەر سنوورەکە ئەنجامدرا".