گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەی دابەش دەکرێت؟

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە

2022.07.26 - 14:40
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە

ناس کورد- 

ئەگەرچی بڕیاربوو لە 25ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام تائێستا دەستی پێنەکردووە، میدیاکانی نزیک لە پارتیش دەڵێن، کێشەی مووچەی مانگی ڕابردوو لە سلێمانی، دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی دواخستووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 لەماوەی ڕابردوودا ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، مووچەی مانگی حەوت لە وادەی خۆیدا دابەش دەکرێت (25ی مانگ)، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە 26ی مانگە و تائێستا نە دەست بە دابەشکردنی مووچە کراوە و نە خشتەی مووچە بڵاوکراوەتەوە. 

 

لەوبارەیەوە میدیاکانی نزیک لە پارتی لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بڵاویانکردووەتەوە، "بڕیاربوو لە 25-7، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام تائێستا گرفتی دواکەوتنی مووچە لە سنوری پارێزگای سلێمانی چارەسەر نەکراوە، بۆیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 نەکراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە ئەو گرفتە چارەسەر بکات و دواتر دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات." 

 

دوای دوو مانگ لە دابەشکردنی مووچە بەبێ گرفت، مانگی ڕابردوو جارێکی دیکە گرفت بۆ دابەشکردنی مووچە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دروست بووەوە و پێش جەژن مووچەی بەشێکی زۆر لە فەرمانبەران دابەش نەکرا.