گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پارتی پێشنیازێکی نوێی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار دایە یەکێتی

2022.07.26 - 12:20
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی پێشنیازێکی نوێی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار دایە یەکێتی

ناس کورد- 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پارتی پێشنیازێکی داوەتە یەکێتی کە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (سێشەممە 26-7-2022) ڕایگەیاند، "پێشنیازێک هەیە کە پرسی سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە و لە پەرلەمانی کوردستان ناوی کاندیدەکان بخرێنە دەنگدانەوە و لەوێوە یەک کاندید بۆ کورد دیاری بکرێت."

 

وتیشی، "پێشنیازێکی دیکەش هەیە کە ڕێککەوتنێکی سیاسییە، بەڵام من ناتوانم ئێستا بیڵیم، هەوڵدەدەین ئەوەی لە 2018 ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە و کورد یەک کاندیدی هەبێت، چونکە ئەوە بۆ کورد باشترە." 

 

هاوکات سەبارەت بە وەڵامی یەکێتی لەبارەی ئەو پێشنیازانە، ڤیان سەبری باسی لەوەکرد، "ئێمە ئەو پێشنیازانەمان داوەتە یەکێتی و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەمنزیکانە هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا لەوبارەیەوە کۆدەبنەوە."