گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی ڕووداوەکە بزانە

بەوێنە؛ لە سلێمانی سێ دەفتەر لە دوو ئافرەت وەرگیراوە و ڤیدیۆی نەشیاویان پێکردوون

2022.07.26 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە سلێمانی سێ دەفتەر لە دوو ئافرەت وەرگیراوە و ڤیدیۆی نەشیاویان پێکردوون

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی‌ قۆڵبڕین‌ و هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌ستگیركرد کە 30 هەزار دۆلاریان لە دوو ئافرەت وەرگرتووە و ڤیدیۆی نەشیاویان تۆمارکردوون و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەیان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (سێشەممە 26-7-2022) ڕایگەیاند، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوو ئافره‌ت له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار سكاڵای‌ یاساییان تۆماركرد له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه‌ به‌بیانووی ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بڕی‌ 30 هه‌زار دۆلار (سێ ده‌فته‌ر)یان لێوه‌رگرتوون‌ و دواتر كامێرایان پێكردونه‌ته‌وه‌ و وێنه‌ و ڤیدیۆی‌ نه‌شیاویان گرتوون‌ گوایه‌ ئه‌و وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ دروستكردنی‌ كه‌یس له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بۆیان، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه‌ ئه‌گه‌ر سكاڵا تۆماربكه‌ن وێنه‌ و ڤیدیۆكانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكرد و سه‌ره‌نجام‌ توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (م، أ، ع) له‌دایكبووی‌ 1990 و (چ، ن، س) له‌دایكبووی‌ 1982 كه‌ هه‌ردووكیان خه‌ڵكی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانین له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن‌ و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌ و دوو په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و پێشتریش سكاڵایه‌كی‌ دیكه‌یان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ و بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه‌." 

 

May be an image of 4 people, people standing and text that says 'SULAYMANIYA POLICE'